پانێڵی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاڵەنگاریەکانی سەردەم
⦾ ئەمڕۆ بەرواری 29/1/2025 بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری کار و باری زانستی و دڵنیای جۆری و سەرجەم بەڕێوبەر و سەرۆک بەشەکان، پانێڵێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاڵەنگاریەکانی سەردەم) لە پەیمانگەی RTVI بەڕێوەچوو.
⦾ سەرەتای پانێڵەکە باس لە ئاسایشی ئەلیکتڕۆنی و ئاڵەنگاریەکانی سەردەم کرا کە بابەتێکی زۆر بە پێزی لەخۆ گرتبوو کە لەلایەن بەڕێز م.دیار سعدی علی پێشکەش کرا.
⦾ لە هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێز م.هەڵوێست ڕەسوڵ حمد باس لە کەیسە باوەکانی تاوانی ئەلیکتڕۆنی لە ڕوانگەی پڕاکتیکی و یاسایی کرا کە چەندین بابەتی گرینگی لەخۆ گرتبوو.
⦾ لەم سۆنگەوە پەیمانگەی RTVI پانێڵی زانستی ئەم مامۆستا بەڕێزانەی بەرز ڕاگرت و لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری کارگێڕی پەیمانگەوە سوپاس و پێزانینیان پێبەخشرا.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین ( RTVI )
وێنەکان
وێنە 1 لە 11
وێنە 2 لە 11
وێنە 3 لە 11
وێنە 4 لە 11
وێنە 5 لە 11
وێنە 6 لە 11
وێنە 7 لە 11
وێنە 8 لە 11
وێنە 9 لە 11
وێنە 10 لە 11
وێنە 11 لە 11