.

بەشـــی تەکـنــەلــۆجیــای زانــیـاری (IT)

ئەو شوێنەیە کە نەخشەو بەرنامەی سەرکەوتنت بۆ دەکێشێ، بۆیە لە بەشی ئایتی نەخشەی گەشتی خۆت دابڕێژە.

گرینگی ئەم بەشە هاوکاتە لەگەڵ خواستی بازاڕی کار و ئەو بۆشاییە گەورەیەی کە لەبازاڕی کاردا هەیە.

❖ لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لەڕێگای ستافێکی بەتوانا و خاوەن شەهادەی ئەکادیمی بەرز بە شێوازێکی پڕاکتیکی کارامەیی و زانیاری پێویست بۆ خوێندکاران دەرەخسێنێت….

◉ ئایا خوێندکار چی فێر دەبێت؟

1️⃣ سیانەکردن و چاککردنەوەی کۆمپیوتەر

2️⃣ سیانەکردن و چاککردنەوەی مۆبایل

3️⃣ کارکردن لەگەڵ تاوەری مۆبایل

4️⃣ پڕۆگرامسازی و پەرەپێدانی نەرمەکاڵا لە ڕێگای Visual Studio

5️⃣ دیزاینکردن و پەرەپێدانی نێتۆرکینگ

6️⃣ گەشەکردن و پەرەپێدانی سێرڤەر

7️⃣ دیزاینکردن و گەشەپێدانی بەرنامەی مۆبایل و دروستکرنی ئەپ بۆ مۆبایل.

8️⃣ دیزاینکردن و گەشەپێدانی وێبسایت

9️⃣ دیزاینکردن و دروستکردنی داتابەیس بە شێوازێکی پێشکەوتوو و ئەکادیمی.

???? گەشەپێدان و ڕەنگدانەوەی زیرەکی دەستکرد AI لەسەر تەواوی بابەتە سۆفتوێریەکان.

◉ ژێرخانی تاقیگەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری:

تاقیگەکانی کۆمپیوتەر پێک دێت لە چەندین کۆمپیوتەری تازە و پێشکەوتوو، کە تێیدا خوێندکار بە پڕاکتیکی تێکەڵ بە بابەتەکان دەکات.

◉ پارچەکانی تایبەت بە چاککردنەوە و سیانەکردنی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر و مۆبایل.

| لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین خەونەکەت بەدی بێنە و ببە بە بەشێك لە کۆمەڵگەیەك، کە دەزانێ چۆن مامەڵە لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵی سبەینێ بکات.

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین

ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار

ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین